ئەوەی لە 28ی شوبات ڕویدا نەخوازاوبو كەسانێكی زۆر بەبێتاوان سزا دران
سیڕت - "بەھۆی ئەو كودەتا سەربازیەی ساڵی 1997 لە توركیا بەسەر دەسھەلاتی نەجمەدین ئەڕبەكاندا كرا ھاولاتیێكی زۆر بەبێ تاوان سزادران ئەشكەنجەو زیندانیان بەسەردا سەپاندن

" پ.د. إحسان سوڕەیا سیرما، وتی پێویستە پێداچونەوە بە كەیسی ماف خوراواندا بكرێت.
پ.د. إحسان سوڕەیا سیرما، ڕاگری كۆلێژی شەریعە لە زانكۆی سیرت لە لێدوانێكیدا بۆ" İLKHA" سەبارەت بە كودەتا سەربازیەكەی 28ی شوباتی 1997 وتی كەسانێكی زۆر لەوكات دەست گیر كران خرانە ژێر ئەشكەنجەو ئازار تاكو ئێستا لە زیندانەكانن، پێویستە پێداچونەوە بەكەیسەكانیاندا بكرێت چونكە كەسانێكی زۆر بێتاوان دەست بەسەركراون. سیرما، وتی بەداخەوە كودەتای سەربازی لە ناو خاكی مسوڵمانەكان سەدان ساڵ بەر لە ئێستا بونی ھبوە بۆ یەكەم جار لە سەدەی 19 كاتێك سولتان عبدالحمید ھەولی یەكخستنی مسولمانەكانی دەدا سوپای ئەوكات ویستی كودەتا بكات.
بێگومان ھۆكاری سەرەكی نەمانی دەسھەلاتی دەولەتی عوسمانی كێشەی سیاسی و ئابوری بو لە سەردەمی سولتان عبدالحمید، سیرما لە درێژەی وتەكانی وتی، لە ساڵی 1908 ژۆن توركلەر، ھێزی سەربازی كودەتای بەسەر دەولەتی عوسمانیدا كرد لە ڕوانگەی سیاسی ھۆكارەكان دیارن بەلام، لەڕوانگەی ئاینی ھۆكارەكان چیبون ؟ بێگومان پەرلەمان لەوكات بڕیاری ناشەرعی دەردەكرد تاكر دەسھەلاتی سولتان عبدالحمید، نەھێلێت.
ھەروەھا دوای نەمانی خەلافەتی عوسمانیەكان، ڕژێمی كەمال ئەتاتورك دەسھەلاتی گرتە دەست دواتر عیسمەت ئەنینۆ درێژە پێدەری خەباتی دیموكراسی بو تاكو ساڵی 1950 بەردەوامی ھەبو، لە ھەمانساڵدا لە پڕۆسەی ھەلبژاردن عەدنان مەندەلی، سەر كەوت تاكو سالی 1960 بەردەوامی ھەبو سیرما، وتی بەبیرم دێت ئەوكات بە كودەتای سەربازی دەسھەلات كۆتای ھات حوكمی سەربازی بەردەوام بو تاكو 28شوباتی 1980جارێكی تر كودەتا دژی مسولمانەكان كرا ئەوكات من لە ئەرزەڕۆم بوم مسولمانێكی زۆر بەبێتاوان دەست گیر كران چەندین ھاوڕێم خرانە بەندینخانەكان ئەشكەنجەو ئازاری زۆر دران، جێی ئاماژەیە تاكو ئێستاش كودەتای سەربازی بەردەوامی ھەیە.
"ئەوڕوپا نایەوێت جارێكی تر مسولمانەكان ھەستنەوە سەر پێیەكانی خۆیان"
سیرما، لە درێژەی وتەكانیدا باسی لە گروپی فەتح اللە گولن كرد سەبارەت بەو كارە تیروستیە لە 15 تەموز ئەنجامیاندا بەھۆیەوە مسولمانان توشی ناخۆشی بۆنەوە بێ گومان ئەوڕپا نایەوێت ھەرگیز دەولەتانی ئیسلام ئارامی تیابێت من 20 ساڵ لە ئەرڕوپا ژیام لەوێ كەس نایەوێت گودەتا بكرێت بەلام ئەوڕوپا بەردەوام ھەوڵ دەدات كودەتا لە سوریا و عێڕاق وئەبغانستان ڕوبدات تەنانەت ھەولیاندا لە ڕێگەی فەتح اللە گولن كودەتا بەسەر توركیادا بكەن بەلام سەركەوتو نەبون، ھەروەھا ئەوڕوپا نایەوێت جارێكی تر مسولمانەكان ھەستنەوە سەر پێیەكانی خۆیان، ئایا بۆچی كودەتا تەنھا لەلای ئێمە بونی ھەیە؟ بێگومان ئێمەی مسولمان لە قورئانو فەرمودەكان باش تێنەگەشتوین، یان ئەگەر تێگەشتوین كاریان پێناكەین، بۆیە ھەر كێشەیەك بە سەرمان دابێت بەرپرسی سەرەكی خۆمانین.
" ئەوەی لە 28ی شوبات ڕویدا نادروست بو دەبێت ماف خوراوان پاداشت بدرێنەوە"
ئەوەی لە 28ی شوبات ڕویدا ناھەقیێكی گەورە بو بەرامبەر مسولمانەكان چەندین كەس خرانە بەندینخانەكان ئەشكەنجەو ئازاری زۆریان دان تاكو ئستاش كەسانێك لە زیندانەكانن، داواكارین مسولمانەكان ئازاد بكرێن چیتر لە بەندینخانەكان نەچەوسێنەوە بێگومان فەتح اللە گولن دەیویست بەھەمان شێوەی ڕابردو جارێكی تر كودەتا بەسەر دەولەت بكات بەلام سەركەوتو نەبو، نایانەوێت ھەرگیز ھاولاتیان لە سەر خاكی خۆیان بە ئارامی بژین، پێویستە لە سەر بەرپرسان پێداچونەوە بە كەیسی ئەو كەسانەدا بكەنەوە كە بە ناھەق لە بەندینخانە كانن.
"پێویستە مسولمانەكان بگەڕنەوە بۆ قورئانو فەرمودەكان وە ببن بە برای یەكتر"
دوژمن ھەول دەدات بەشێوازی جۆراو جۆر گێشەمان بۆ دروست بكات ھەر وەكو بە یارمەتیدانی فەتح اللە گولن براو باوكیان لەیەكتر كرد ماوەیەكی زور من سزادرام تەنھا لە بەر ئەوەی ڕوی فەتح اللە گولنم دەردەخست بۆ مسولمانەكان دەبێت باش بزانین تاكو نەگەڕێینەوە سەر مەنھەجی قورئانو فەرمودەكان سەركەوتو نابین ھەروەھا دەبێت برایەتی و یەكێتی ناوەخۆمان پتەو بكەین چونكە دوژمن سودی بۆ ئێمە نیە ئەھا بزانن ئەمریكا چی لەعێڕاق كرد ڕوسیا چی لە سوریا كرد، دەبێت ئێمە دۆستو دوژمنی خومان بناسین تاكو سەر بكەوین ھیچ گومانی تیانیە بەگەڕانەوەمان بۆ قورئانو فەرمودەكان سەردەكەوین. (İLKHA)