هودا پار: دەبێت تەواوی ڕێگریەکان لە بەرامبەر پەروەردە بوون بە زمانی دایکی لا بدرێت

سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی ڕێگریەکان لە بەرامبەر پەروەردە بوون بە زمانی دایک لا بدرێت و شوێنی ئینیستتیۆتەکانی زمانەکانی زیندوو کۆلێژەکانی ئەدەبیات و زمانی کوردی بکرێتەوە.

لەبەر ئەوەی ئەم هەفتەیە ساڵی نوێی پەروەردەیی دەستی پێ دەکات سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار ڕاگەیەدنراوێکی بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، دەبێت دایک و باوکەکان لەبارەی دەرسەکانی هەڵبژاردە لەگەڵ دەرسەکانی قورئان و ژیانی پێغەمبەر دەرسی کوردی هەڵبژێرن.  

"نابێت برایەک بۆ لابردنی کەلتووری برای خۆی هەوڵ بدات، ئەوە لە حقوقی برایەتیدا نییە"

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، نەدانی مافی پەروەردە بوون بە زمانی دایکی شەرمێکی گەورەیە، دواتر باس لەوە کرا: زمانی کوردی دووبارە خسراوە ناو ئەو زمانانەی "X" کە نازانرێن. نابێت برایەک بۆ لابردنی کەلتووری برای خۆی هەوڵ بدات، ئەوە لە حقوقی برایەتیدا نییە. پەروەردە بوون بە زمانی دایک لەبارەی ئیسلامی و لەبارەی مرۆڤیش مافێکی بنەمانییە.

"دەبێت شوێنی ئینیستتیۆتەکانی زمانەکانی زیندوو کۆلێژەکانی ئەدەبیات و زمانی کوردی بکرێتەوە"

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، دەبێت تەواوی ڕێگریەکان لە بەرامبەر پەروەردە بوون بە زمانی دایک لا بدرێت و شوێنی ئینیستتیۆتەکانی زمانەکانی زیندوو کۆلێژەکانی ئەدەبیات و زمانی کوردی بکرێتەوە، وتی: ئەوە شتێکی گرنگە کە لە قوتابخانەکانی زمانی کوردی وەکو دەرسی هەڵبژێردراو فێر دەکرێت، بەڵام ئەوە بەس نییە. بۆ دەرسەکانی زمانی کوردی مامۆستا پەروەردە ناکرێت و ئەو مامۆستانای هەنە دەست بە کار ناکرێن کە ئەویش کێشەیەکی گەورەیە. دەبێت چالاکیەکانی پێویست ئەنجام بدرێت. دەبێت دەوڵەت چۆن بۆ بەڕەو پێشەوە چوون و پاراستنی کەلتوور و زمانی کوردی ڕێگریەکانی پێویست ئەنجام دەدات و پشتگری لێ دەکات، دەبێت بە هەمان شێوە بۆ زمانەکانی تریش کە لەو وڵاتە وەکو زمانی دایکی پێ قسە دەکرێت چالاکیەکانی پێویست ئەنجام بدرێت و ئەو شتە بە یاسا بپارێزرێت. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ