"ئەگەر کوردەکانی دیندارو لە خوا ترس نەبونایە ئاژاوەی ٦-٨ی تشرینی یەکەم سەر دەکەوت"
باتمان - فەیزی ئایدن وتەبێژی بلاتفۆرمی "حەق و ئازادیەکان" باسی لەوە کرد: ڕوداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم پرۆژەی پارچە پارچە کردنی تورکیا بو و کوردەکانی دیندارو لە خوا ترس نەیان هێشت ئەو پرۆژەیە سەر بکەوێت.

ناوەندی بلاتفۆرم لە شاری باتمانی وڵاتی تورکیایە. بلاتفۆرمەکە سەبارەت بە ساڵیادی ڕوداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم لە شارە كوردیەكانی توركیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. فەیزی ئایدن لە ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد: ٦-٨ی تشرینی یەکەم پرۆژەی ئەمریکا بو هەروەها بە كرێ گیراوەكانی پەکەکە و گروپی فتح الله گولەن بون. ئەو دوو گروپە خۆ فڕۆشە ڕاستەخۆ لە ئەمریکا فەرمانیان وەر دەگرت. صلاح الدین دەمیرتاش دوای گەرانەوەی لە ئەمریکا ئاگری ئاژاوەی نایەوە. هەروەها فتح الله یش بەخۆی لە ئەمریکا لە ژێر کۆنترۆلی سی ئای ئەی دەژی.
"دەیان ویست ئیسلامیەکان لە ناو بەرن چونكە ڕێگربون لە پڕۆژە شەیتانیەکانیان"
ئایدن، لە بەروەدامی وتەکانی باسی لەوە كرد: ئەو کات دەولەتی توركیا لە ناوچەکە وەکو نەبون وابو. سەربازی و ئاسایش لە دەستی فەتحوڵڵاچیەکان بو. گەورەترین ڕێگری ئەوان لە ناوچەکە مسولمانەکان بون. ئەوانیش دەیان زانی بۆیە یەکەم جار هێرشیان کردە سەر مسولمانەکان. دەیان ویست ئیسلامیەکانی ناوچەکە بە تایبەتی هوداپار لە ناو بەرن. چەتەکانی هەدەپە/پەکەکە بە پشتیوانی ئەمریکا و گروپی فتح الله گولەن لە ناو سەربازی و پۆلیسی توركیا بونیان هەبو، کۆمەڵ کوژیێکی گەورەیان ئەنجام دا. دەیان ویست ئیسلامیەکان لە ناو بەرن چونكە ڕێگربون لە پڕۆژە شەیتانیەکانیان. بەڵام کوردەکانی دیندار بە خوێنی شەهیدان لە بەرامبەریان ڕاوەستان و نەیان هێشت ئەو پرۆژەیە و کودەتایە بە ئامانجی خۆی بگات. وەکو شەوی ١٥ تەموز بەخوێنی شەهیدان و بریندارەكانیان تێكۆشین.
"لە ساڵەکانی ٩٠یش ئەمریكا لەپشت ئەو هێرشانە بو كە بۆ سەر كەسانی مسوڵمان ئەنجام درا"
ئایدن باسی لەوەش کرد: لە ڕاستیدا پرۆژكانی ئەمریکا لە هەرێم و وڵاتمان نوێ نیە، لە ساڵەکانی ٩٠یش مسولمانەکان لە بەرامبەر وەحشیەتی لەو جۆرە وەستانەوە. لە ساڵەکانی ٩٠ پەکەکە و ئەرگەنەکۆن دوبارە بە هاوبەشی دەیان ویست ئەو وڵاتە پارچە پارچە بکەن و وڵاتێک لە ژێر سولتەی ئەمریکا و ئیسرائیلی دووەم چاك بکەن بۆیە هێرشیان کردە سەر مسولمانەکان. چونکە ئەو کاتەش مسولمانەکان گەورەترین ڕێگر بون لە بەرامبەریان. لە ساڵەکانی ٩٠ پەکەکەی خۆی بە نەتەوە پەرستی کورد دەناسی، گومەڵ کوژی زۆری لە بەرامبەر کوردەکان ئەنجام دا. هەروەها لەگەڵ کەمالیستەکان و نەژادپەرستەکان کە هەبونی نەژادی کوردیان ئینکار دەکرد، بونە یەک بۆ لە ناو بردنی مسولمانەکان لە ناوچە، کومەڵ کوژیان ئەنجام دا. بەڵام مسولمانەکان و گەنجەکانی دیندار بە گیانیان لە بەرامبەریان ڕاوەستان و ڕێگایان بەو خائینانە نەدا. بە داخەوە ئێستا ئەو گەنجانە لەبری ئەوەی پاداشتیان بدرێتەوە، لە زیندانەکانن و چاو لە ڕێگای دادپەروەرین. (İLKHA)