ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دواین دیمەنەکانی قاشقچی بڵاو کردەوە
ناوەندی ھەواڵەكان - ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا دواین دیمەنەکانی ڕۆژنامەنوس جەمال قاشقچی کە دەچوە ژوری قۆنسۆلخانەی سعودیە لە ئەستەمبۆڵ بڵاو کردەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ئەمریکا چاپ دەکرێت دواین دیمەنەکانی ڕۆژنامەنوس جەمال قاشقچی ون بو کە دەچوە ژوری قۆنسۆلخانەی سعودیە لە ئەستەمبۆڵ بڵاو کردەوە.
لە دیمەنەکان دیارە قاشقچی لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:١٤ دەچوە ژوری قۆنسۆلخانەی سعودیە لە ئەستەمبۆڵ.
شایەنی باسە چەند ڕۆژێكە ڕۆژنامەنوسێكی سعودی بەناوی جەماڵ قاشقچی لە كاتی چونی بۆ قۆنسۆلخانەی سعودیە لە شاری ئەستەمبۆڵ ون بوە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆی هێناوە تا ئێستا چارەنوسی نادیارە. هەروەها قاشقچی هاوڵاتی سعودیە و بە ڕۆژنامەنوسێک ئۆپۆزسیۆن دەناسرێت.(İLKHA)