زانایانی ئەندۆنیزیا سەبارەت بە فتح الله گولەن فەتوایان دا.
جاكارتا - ئەنجومەنی زانایانی سۆفی ئەندۆنیزیای ئاسیا سەبارەت بە چاڵاكیەكانی فتح الله گولەن و گروپەكەی فتوایان دا، "حەرامە بەژداری كردن لە چاڵاكیەكانیان".

ئەنجومەنی زانایانی سۆفی ئەندۆنیزیای ئاسیا سەبارەت فتح الله گولەن لێکولینەوەیەکیان ئەنجام دا و دواتر فەتوایەکیان دەركرد. لە فەتواکە باس لەوە کراوە، ئەنجومەنی زانایانی سۆفی ئەندۆنیزیای ئاسیا دوای کودەتای ١٥ تەموزی توركیا هاوكات ٢٥٨ کەس گیانی لە دەست دابو، لێکۆلینەوەیەکی فڕاوانیان سەبارەت بە گروپی فتح الله گولەن ئەنجام دا.
"فتح الله گولەن لە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان گۆڕان كاری زۆری ئەنجام داوە"
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کراوە لە چواچێوەی ئەم خالانە فەتوا درا:
فتح الله گولەن لە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان گۆڕان كاری و زیادەڕەوی زۆری ئەنجام داوە. ئەو شتانەی کە فتح الله گولەن دەڵێ زیانی بۆ عەقیدەی ئیسلام و سەرچاوەکەی قورئان و سونەت هەیە.
فتح گولەن لە سەرەتا سەعیدی نورسی وەکو سەرچاوە بۆ خۆی نیشان دەدا. بەڵام دوای لێکۆلینەوە دەر دەکەوێت کە تێروانیەکانی سەعید نورسی گۆڕیوە، ئەوەش بوە سەرنجی ئومەتی ئیسلام بە تایبەتی هی گەنجەکانی مسولمان و قوتابیەکانی زانکۆ ڕاکێشا.
بزوتنەوەی فتح الله گولەن تەنها بزوتنەوەیەکی دینی و ڕێكخڕاوێکی کۆمەڵی نیە بەلکو ئەو گروپەکەی کە باسی دەکرێت پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی سەهیۆنی هەیەو بە ناوی دین و کۆمەڵ خۆی حەشار دەدات.
تەواوی چاڵاكیەكانی فتح الله گولەن و پێشکەوتەوەکانی ئەنجامی دەدەن و بەژدار بون تیای حەرامە. دەبێت فتح الله گولەن تەوبە بکات و وڵامی تەواوی مسولمانەکانی جیهان بداتەوە. بە تایبەتی دەبێت ولامی کردوەکانی لە ١٥ تەموزی ٢٠١٦ لە تورکیا كردی بداتەوە.
لە کۆتای فەتواکە باس لەوە کراوە: ئەو فەتوایە بۆ هەمو مسولمانەکانە و دبێت بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن. ئێمە بەرپرسیارەتی ئەو فەتوایە لە لای خودا لە ئەستۆ دەگرین.(İLKHA)