لە دیاربەکر تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی لەبەر کردنی قورئان بۆ ڕەگەزی نێر ئەنجام درا
دیاربەكر - تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی لەبەر کردنی قورئان بۆ ڕەگەزی نێر لە تورکیا بە سەرپەرشتی کاروبای ئاینی تورکیا لە شاری دیاربەکر ئەنجام درا.

لە ٧ شاری تورکیا حافزەکان بەژدار بون لە بەرنامەی " تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی لەبەر کردنی قورئان بۆ ڕەگەزی نێر لە تورکیا" لە مزگەوتی گەورە دیاربەکر بەڕێوەچو. بوڕهان ئیشلیەن یاریدەری سەرۆکی گشتی کاروبای ئاینی، یاوز سەلیم کارابایر موفتی شار، جومعە ئاتیلا جێگری سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر و مامۆستایانی ئاینی و خانەوادەی حافزەکان بەژداری بەرنامەکە بون.
پێش ئەنجام دانی پێشبڕکێ بوڕهان ئیشلیەن یاریدەری کاروبای ئاینی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد باسی لەوە کرد: ئامانجی بەرنامەکە ئەوەیە، منداڵەکان حەزیان لە قورئان زیاتر بێت و ڕو لە قورئان بکەن.
یاوز سەلیم کارابایر موفتی شار باسی لەوە کرد کە لە ڕۆژی فەتحی دیاربەکر تا ئێستا ئەو شارە بێ بانگدان نەماوە، هەروەها وتی: دەبێت گەنجانێك پەروەردە بكەین بە وەحی پەیوەست بن.
دوای وتارەکان ٧ حافز دەستیان بە پێشبڕکێ کرد. زۆربەی حافزەکان منداڵ بون. لە ئەنجامی پێشبڕکێدا ئەسەد گۆکچە هاوڵاتی ئاماسیا بوە یەکەم و موستەفا شیرین هاوڵاتی ئەستەمبۆڵ بوە دووەم و حەمزە ئۆزتاش هاوڵاتی دوزجە بوە سێیەم. بەرنامەکە بە دوعا کردن کۆتای هات(İLKHA).