فەلەستینییێک بە ناوی ناییب بوکەلە بۆتە سەرۆک دەوڵەتی ئێلسالڤادۆر
ناوەندی ھەواڵەكان - لە وڵاتی ئێلسالڤادۆر کە یەکێک لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاستە، فەلەستینییێک بە ناوی ناییب بوکەلە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوت و بۆتە سەرۆک دەولەتی ئێلسالڤادۆر.

لە وڵاتی ئێلسالڤادۆر کە یەکێک لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاستە، فەلەستینییێک بە ناوی ناییب بوکەلە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوت و بۆتە یەکەمین سەرۆکی فەلەستینیی وڵاتی ئێلسالڤادۆر.
ناییب بوکەلە پێشتر شارەوانی شاری سالسالڤادۆر پایتەختی ئەم وڵاتە بوو، بە ئەسلی خۆی فەلەستینییە. بوکولە لە ساڵی ١٩٨١ لە ئێلسالڤادۆر لە دایک بووە، خانەوادەکەی لە سەدەی بیستەم بە پاسپۆرتی دەولەتی عوسمانی لە قودس کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکای باشوور.
باوکی بوکەلە یەکێک لە پیشەکارانی ناوداری مسوڵمانە. هەروەها باوکی بوکەلە مامۆستایە و یەکێک لە پێشەوایانی کۆمەڵگایە.
ژمارەی دانیشتووانی ئێلسالڤادۆر ٦.٥ ملیۆن کەسە و ١ لە ٣ی دانیشتووان لە ناو هەژاریدا دەژین. بە سەدان هەزار کەس لەبەر مەرجەکانی خراپی وڵاتی بۆ وڵاتانی تر کۆچیان کردوە.(İLKHA)