مسولمانێكی تێكۆشەرو خزمەتكاری ئیسلام
ناوەندی ھەواڵەكان - صلاح الدین ئوروك، یەكێك بو لە پێشەواكانی جەماعەتی حزب الله ی توركیا. لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە كوێستانی تەكیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێكدا شەهید بو. ساڵیادەكەی بەرز ڕاگیرا.

شەهید صلاح الدین ئوروك دۆزی ئیسلامی بۆ خۆی كردبوە ئامانج، تەركی مالی دونیای كردبو، لە پێناو ئیسلام شەو ڕۆژ كاری دەكرد، لەم ڕێگایەدا زۆر زەحمەتی كێشا، هیچ كاتێك سەری دانەنواند بۆ كافرەكان و دوو ڕوەكان. ١٧ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە كوێستانی تەكیری پارێزگای ئەدەنەی وڵاتی توركیا لە ئەنجامی هێرشێكدا شەهید بو. ساڵیادەكەی بەرز ڕاگیرا.
موحەمەد ئوروك خودا لێی خۆش بێت لە ٢٥ نیسان ٢٠١٦ كۆچی دوای كردبو، لە لێدوانێك سەبارەت بە كوڕەكەی شەهید صلاح الدین ئوروك بەم شێوەیە باسی كردبو:
"كوڕەكەم و حوسێن وەلی ئۆغلۆ ڕێبەری جەماعەتی حزب الله (توركیا) لە ساڵی ١٩٨٤ یەكتریان ناسی"
كوڕەكەم لە منداڵی دەستی بە فێر بونی زانستەكانی ئاینی كرد. لە تەمەنی ٦ ساڵی قورئانی لە بەر كرد. هەروەها لە قوتابخانەش زۆر زیرەك بو. لەگەل حوسێن وەلی ئۆغلۆ ڕێبەری جەماعەتی حزب الله ی توركیا لە ساڵی ١٩٨٤ یەكتریان ناسی. دوای ناسینی ڕێبەری جەماعەتی حزب اللە كوڕەكەم وازی لە مالی دونیا هێنا، خۆی بۆ ئیسلام تەرخاند. كوڕەكەم لە ساڵی ١٩٩٢ دەست بە سەر بو. دوای ١٠ مانگ ئازاد بو. دواتر دەولەت بڕیاری دەستگیر كردنی دا. بۆیە ژیانی كۆچكردنی كوڕەكەم دەستی پێ كرد.
"زۆر حەزی بە پەلەی شەهید بون دەكرد"
كوڕەكەم لە ساڵی ٢٠٠١ لە كوێستانی تەكیر لە مالێك كوژرا. خودای گەورە خۆشی دەویست بۆیە گەڕاندیەوە لای خۆی و پەلەی بەرز كرد. كوڕەكەم و حوسێن وەلی ئۆغلۆ وازیان لە مالی دونیا هێنا بۆ ڕەزامەندی خودا تێ دەكۆشان. هەردوكیان هەموكات لە سەر ڕێگای قورئان و سونەت بون. تێ دەكۆشان تاكو بۆ مڕوڤەكان بە سود بن. لەو ڕێگایە هەڵیان بژاردبو شەهید بون هەبو، لە ئەنجاندا هەردوكیان شەهید بون.
"بەردەوام لەهەمو شوێنێك باسی لە ئیسلام دەكرد و هەرگیز دوا ناكەوت"
كوڕەكەم خاوەنی ڕەوشتێكی جوان بو، هاوڕێكانی زۆریان خۆش دەویست. كاتێك لە جێگایەك دادەنیشت گەنجەكان لێی كۆ دەبونەوە. باسی ئیسلامی بۆ گەنجەكان دەكرد. ئامۆژگاری دەكردن. بە گەنجەكانی دەوت مالی دونیا هەڵتان نەخەلەتێنێ، ئامادەكاری بۆ دوا ڕۆژ بكەن. هەمو كاتێك دەی وت ئەم كاتە كاتی دانشتن نیە، كاتی كار كردنە بۆ خودا. ئێمە زۆرمان خۆش دەویست. بە بیرم نایێت كوڕەكەم دڵی شكاندبم.
"گەجایەتی خۆتان لە ڕیگای خودا و ڕەسولی خودا بەڕێ بكەن"
زۆر حەزی لە گەنجەكان دەكرد. من باوكی شەهیدم. دەمەوێت چەند ئامۆژگاریێكتان بكەم: ئەی گەنجەكان، گەنجایەتی خۆتان لە ڕیگای خودا و ڕەسولی خودا بە ڕێ بكەن. ژیانی دونیا بێ بەهایە. ئەوەی گرنگە ڕۆژی دوایە. بەهەشت و دۆزەخ هەیە، قیامەت هەیە هەروەها پلەی بەرزیش هەیە. ئێوەش وەكو كوڕەكەم صلاح الدین خۆتان بۆ ئاین پیرۆز ئیسلام فیدا بكەن. پلەی شەهید بون زۆر بەرزە. ئێستا شەهیدەكانمان لە خۆشیدانە. خودایە پڵەی شەهادەت بە ئێمەش ببەخشە.
"صلاح الدین لە منداڵی دەستی بە قورئان خوێندن كرد و فێر بو"
سولتان ئوروك دایكی شەهید صلاح الدین وتی: من بە كوڕەكەم سەربەرزم، پێش لە دایك بونی كوڕەكەم پێغەمبەری خودام لە خەو بینی. دەستی بە پشتم داهێناو دوعای بۆ كردم. به لە دایك بونی صلاح الدین بەرەكەت كەوتە ماڵمان. صلاح الدین لە منداڵی دەست بە قورئان خوێندن كردو فێربو. هەر چەندە تەمەنەكەی پچوك بو، بەڵام لە ماڵەوە نوێژی بە جەماعەت بە ئێمە دەكرد. صلاح الدین لە گەنجایەتی پیاوێكی ڕاست و مەردبو. دەردی دوری یوسف بۆ یعقوب چۆن بو، دوری صلاح الدینیش بۆ من وایە. خودا تۆڵەی ئێمە لە زالمەكان بكاتەوە. من بكوژی كوڕەكەم دەدمە دەست خودا.
"تەنها لە ژورێكدا دەرسی قورئانی بە ٧٠ -٨٠ منداڵ دەوت"
كوڕەكەم صلاح الدین دەرسی قورئانی بە منداڵەكانی گەرەگ دەوت. نزیك بە ٧٠-٨٠ منداڵ دەرسی قورئان فێر دەبون. من زۆرم خۆش دەویست. ئەگەر بالم هەبوایە لە خۆش حالی دەفڕیم. كوڕەكەم شەهید بو منیش ئێستا پیر بومە. ئێستا ئەو مندالانەی كە صلاح الدین دەرسی قورئانی پێ وتون خۆ بە خاوەنی من دەزانن. ئەو كەسانە لە كوێ من دەبینن دەستی من ماچ دەكەن. منیان زۆرم خۆش دەوێت. صلاح الدینێك چو، بەڵام بە قەدەرهەزار صلاح الدین قازانجمان كرد.
"چونكە كوڕەكەم لە ڕێگای خودا خزمەتی دەكرد، شەهیدیان كرد"
دایكی شەهید وتی: كوڕەكەم منی زۆر خۆش دەویست. هەمو كاتێك پێی دەوتم: دایكە! چەندە جوان و شیرینی. چونكە كوڕەكەم لە ڕێگای خودا خزمەتی دەكرد، شەهیدیان كرد. ئێمەش لە سەر ڕێگای خودا و قورئانین، خودا بكاتە قسمەتمان هەموكاتێك لەسەر ئەم ڕێگایە دەبین.
"صلاح الدین چەندین ساڵ لە هجرەت بو"
ئەلف ئوروك هاوسەری شەهید صلاح الدین سەبارەت بە هاوژینەكەی وتی: صلاح الدین دایك و باوكی خۆی، مال و مەقامی دونیا، منداڵ و خێزانی خۆی لە ڕیگای خودا فیدا كردبو. هەمو كاتێك بە منی دەوت: ئەگەر بۆ خودا نەبوایە، هەمو ماڵ و مندالەكانم فیدا نەدەكرد و هەمو كاتێك لە گەڵیان دەبوم.
"لەم كاتانەدا دانیشتن لە خانو حەرامە"
صلاح الدین زۆر جاران پێی دەوتم: لەم كاتانەدا دانیشتن لە خانو حەرامە. ئەوەندە خزمەتی دەكرد و ماندو دەبو كە جاری وا دەبو كاتێك دەهاتەوە ماڵ، پێش ئەوەی خواردنەكەی ئامادە بكەم خەوی لێ دەکەوت. هندێك جار تا نیوە شەو كاری دەكرد. دەرسی عەرەبی و تەفسیری پێمان دەوت. دوای نوێژی بەیانی پێی دەوتین: ئێستا كاتی خوەتن نیە. کاتمان كەمە. دەكرێت سبەینێ ئەم كاتە نەكەوێتە دەستیمان.
"گرنگی بە كات و بالاپۆشی دەدا"
صلاح الدین زۆر گرنگی بە پەروەردە کردنی كچ و ئافرەتەكان دەدا. گرنگی زۆری بە باڵاپۆشی دەدا نایهێشت كچەكانی لە منداڵیش جل و بەرگی نا شەرعی لە بەر بكەن. لە ناو ماڵیش دەیویست ئەو جل و بەرگانەی لە بەرمان دەکردن شەرعی بن. هەمو كاتێك داوای لە ئێمە دەكرد كە تەنها جۆرێك خواردن ئامادە بكەین. حەزی لە ئیسراف ناكرد. كاری بێ سودی ناكرد و زۆریش ناخەوت.
"ئێمە ڕێگایەكمان کردۆتەوە، ئەوانەی لە دوامان دێن دەبێت لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن"
صلاح الدین پێش ئەوەی شەهید بێت بە منی وتی: ئێستا ١٦ ساڵە ئێمە خێزانمان پێك هێناوە. ئیتر کاتی شەهید بونمە. منیش پێم وت: لەمن گەرێ، ئومەت پێویستی بە كەسانێك وەكو تۆ هەیە. ئەویش وتی: ئێمە ڕێگایەكمان کردۆتەوە، ئەوانەی لە دوامان دێن دەبێت لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن. ئەگەر خودا بكاتە قسمەت مینیش لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دبم. خۆم بۆ خودا فیدا دەكەم.
"بە شەخسیەتی ئیسلامی خۆی ببوە نمونە"
سومەیە ئوروك، كچی شەهید صلاح الدین سەبارەت بە باوكی وتی: باوكم بە شەخسیەت و ژیانی ئیسلامی خۆی ببوە نمونە. گرنگی بە قوتابیەكان دەدا، لە هەفتەی ڕۆژێك دەرسی پێ دەوتن. كتێبی پێ دەدان تا بخوێنن. باوكم قوتابیەکانی دەهێنا ماڵەوە خزمەتی دەكردن. ڕۆژێك باپیرم پێی وت: كوڕەكەم چیت لەم منداڵانە دەوێ. دوای چەندین ساڵ باوکم بە باپیرم وتی: باوكە ئێستا ئەو كەسانەی كە پێیان دەوتن منداڵ، ئەمڕۆ گەورە بوینە. دەیویست بەم جۆرە دەسهەلاتی خزمەتەكەی بە باوكی نیشان بدات.
كاتێك كە لە بەندینخانە بو...
هەروەها سومەیە وتی: باوكم بۆ خزمەت بە ئیسلام چوە شاری دیاربەكر. باوكم تەمەنكەی لە ڕیگای خزمەت بە خودا فیدا كرد. باوكم لە ساڵی ١٩٩٢ دەست بە سەر بو. لە بەر ئەوەی تۆمەتانەکانی قەبول نەكرد زۆر ئەشكەنجە درا. دواكات دادگا سەزای بەند کردنی بۆ دەرکرد، بردیانە بەندینخانەی دیاربەكر. باوكم لە بەندینخانەیش نەوەستا. لە وێش دەرسەكانی ئیسلامی بە بەندکراوەکان دەوت. باوكم دوای ئازاد بونیشی خزمەتی ئیسلامی دەكرد تا شەهید بو بەردەوام بو.
"ئێمە لە نیوە شەو لە دەنگی تەقە لە خەو هەڵساین"
كچی شەهید باسی شەوی شەهادەتی باوكی كرد: من ئەو كات تەمەنم ١٣ ساڵ بو. ئێمە لە نیوە شەو لە دەنگی تەقە لە خەو هەڵساین. دوای ئەوەی كە دەنگی تەقە هات، چەكی گازیان خستە ماڵەكەمان. ئەو كەسانەی كە هاتبونە ماڵەكەمان بۆ كوشتنی باوكم هاتبون. ئێمە هەر لە خەو بوین، بەڵام ئەوان گولە بارانی ئێمەیان دەكرد. باوكم چو بۆ بالكۆن، شتێكی ترمان نەبینی. دواتر زانیمان باوكمان لەوێ شەهید كراوە. پۆلیس ئێمەی سواری ئۆتۆمبێل كرد.
"هەمو جوانیەكانی دونیای بۆ ڕێگای ئیسلام فیدا كردن"
سومەیە ئوروك لە بەردەوامی قسەكانی وتی: ئەو كەسانەی كە لە گەنجایەتی شەهید بوینە، ئەم دۆزەیان بۆ پێشتر بردوە. هەمو جوانیەكانی دونیای بۆ ڕێگای ئیسلام فیدا كرد. وازی لە هەمو مالی دونیا هێنا و ئەم دۆزەی تا ئەمرۆ هێنا. دەبێت بۆ بەردەوام بونی ئەم دۆزە تێبكۆشین. هەر چی پێویست بێت ئێمەش دەیكەین.
"پێویستە ئافرەتانی مسوڵمان بەردەوام خۆییان بە كەلتورو زانستی ئیسلامی پەروەردە بكەن"
سومەیە ئوروك لە بەردەوامی قسەكانی وتی: ڕۆژێك باوكم بە منی وت: كچەكەم: ئەگەر ئەو كتێبانەی من خوێندومە، بكەینە ناو قەڵابەیەك پر دەبێت، بەڵام ئەو شتانەی كە لە قورئان فێر بوم لە هیچ یەكێك لەو كتێبانە فێر نەبوم. تەنها بە قورئان مرۆڤەكان دەتوانن قەناعەت بهێنن. ئەم قورئانە هەلگرن و بەم قورئانە مرۆڤەكان هۆشیار بكەنەوە. مامۆستای یەكەمی منداڵەكان دایكە.
"خودا زاڵمەكان زەلیل و ڕیسوا بكات"
سومەیە ئوروك لە كۆتای وتەكانی باسی لەوە كرد: خودا زاڵمانەكانی بە قودرەتی خۆی زەلیل و ڕیسوا كرد. ئێمە بە دڵ و گیان باوەڕمان بە قودرەتی خودا هەیە. ئێمە دەزانین خاوەنی ئەم دۆزە اللە یە. داوا لە خودا دەكەن كە ئێمەش وەكو شەهیدەكان ئازیزو سەربەرز بین.
"لە ٢٨ شوبات لە سەر سەری مسولمانەكان فەرمان بو"
موحەمەد بهاءالدین تەمەل، یاریدەری سەرۆكی گشتی هودا پار سەبارەت بە شەهید صلاح الدین ئوروك وتی: خوا ئەو برایەكمانی خۆش دەویست، بۆیە خودا پلەی شەهادەتی بە قسمەت كرد. ئێمە بۆ برا شەهیدەكانمان دڵ گرانین بەڵام ئەوان بۆ ئیسلام تێكۆشان. ستەمی ٢٨ی شوبات لە هەرێم بەردەوام بو. ئەو كاتەی لە سەر سەری مسولمانەكان فەرمان بو. ستەمكارەكانی كەمالیست بە تەواوی هێزەكانیان هێرشیان دەكردە سەر مسولمانەكان، بەڵام براكانمان وەكو شێرە لە ڕێگاكەیان بەردەوام بون.
" ئازیزەكانمان لە گەڵمان نینە، بەڵام دۆزەكەیان لە گەڵمانە"
هەروەها بهاءالدین تەمەل وتی: ئەگەر بمانەوێت باس لە ژیانی براكانمان بكەین ڕۆژەكان كەمن. ئەوان تا تەمەنی ٤٠-٥٠ ساڵی بۆ خزمەت كردن بە ئاینی خودا ژیان. ئازیزەكانمان لە گەڵمان نینە، بەڵام دۆزەكەیان لە گەڵمانە. ئەو دۆزە ئەوەندە گەورەیە ئازیزەكانمان لەم ڕێگایە شەهید بوینە. كاتێك برا ئازیزەكانمان شەهید بون، دۆزی خۆیان بۆ ئێمە جێ هێشت. دبێت گەنجەكانی "چیای مازی" ئەوە بزانن. بەهای ئەم دۆزە گرانە. بۆیە پێوستە خاوەنداری لەم دۆزە بكەن. من باوەرم وایە، ئەگەر ئەم دۆزەمان بەردەوام بكەن، لەم دۆزە بە سەدان صلاح الدین، خەتیب و عبدالوهاب دەردەكەون.(İLKHA)