خانەوادەی یەکێک لەو دایکانەی بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەیان لە دیاربەکر بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بینای هەدەپە بوون باسیان لەوە کرد، منداڵەکەیان دەیەوێت بگەڕێتەوە بەڵام لە پەکەکە دەترسێت.

ژمارەی ئەو خانەوادانەی بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەیان لە پێش بینای هەدەپە بەژداری چالاکی دانیشتن دەبن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.

یەکێک لەو خانەوادانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوون خانەوادەی چوورە و باسیان لەوە کرد، بەهۆی کوڕەکەیان وەحدی چوور لە شارۆچکەی زێدکانی پارێزگای ئاگری بەژداری چالاکی بوون.

"کوڕەکەم هەمووی ئەوان دڕۆ دەڵێن. کوڕەکەم وەڕە، ئەتۆ جەسووری"

نەجلا چوور باسی لەوە کرد، کە کوڕەکەی ٤ ساڵ پێشتر لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ڕەفێندرا سەر چیا، وتی: کوڕەکەم دەترسێنن. بە کوڕەکەم دەڵێن "ئەگەر بچی دەوڵەت زیانی بە تۆ دەدات." منیش لێرە بانگێشتی کوڕەکەم دەکەم: کوڕەکەم هەمووی ئەوان دڕۆ دەڵێن. کوڕەکەم وەڕە، ئەتۆ جەسووری. ڕا بکە و وەرە. ئێمە فەقیر و مەغدوورین. چی لە ئیمەیان دەوێ. هیچ کەسێکم لێرە نییە. تەنها بۆ کوڕەکەم هاتمە ئێرە. تا کوڕەکمیش نەهێت ناچم شوێنێکی تر. ئێمە لە گوندی چاتا ژێرێ (چاتکۆسەداغ)ی شارۆچکەی زێدکانی پارێزگای ئاگری دەژین. لەوێ تا ئێرە بۆ کوڕەکەم هاتین.

بەدرخان چوور باسی لەوە کرد، کوڕەکەی دەیەوێت بهێت بەڵام دەترسێت، وتی: ساڵێکی پێشتر چوومە کوڕەکەم ببینم. کوڕەکەم بینی. کوڕەم فریو داون. کوڕەکەم وتی "نەهێ ئێرە." ٢ جاری تریش چووم بەڵام نەیان هشت کوڕەکەم ببینم. نەمان توانی کوڕەکەم ببینم. کوڕەکەم دەترسێت، ئەوی دەترسێنن. ئەگەر نەترسێت ڕا دەکات و دێت. کوڕەکەم وتی "من دەمەوێت بهێم بەڵام لەبەر ئەوەی لەوان دەترسم ناهێم." تا کاتێک کوڕەکەم نەهێت لێرە ناچم.

"هەموو ڕۆژێک بۆ من مردنە"

گوزیدە دەمیر کە باس لەوە دەکات کوڕەکەی لە لایەن هەدەپەیەکان ڕەفێندراوە باسی لەوە کرد: من بۆ وەرگرتنی کوڕەکەم هاتمە ئێرە. باوکی کۆچی دوای کردوە. ئەگەر باوکی هەبوایە دەبوا کە ئەو شتانە بە سەری ئێمەدا نەهێت. کوڕەکەم هێشتا تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، بچووک بوو. ٤ ساڵە بە دوای کوڕەکەم دەگەڕم. هیچ شوێنێک نەما کە تەماشای نەکم. دوو ڕۆژ چوومە لە دەروازەی سوریام دانیشت. لە سەر زەوی خەوتم بەڵام بێ سەرئەنجام بوو. هەموو ڕۆژێک بۆ من مردنە. هەموو ڕۆژیک دەگڕیم. کوڕی منیان فریو دا. ڕۆژێک کە کوڕەکەم چوو سەردانی بنکەی پۆلیسمان کرد بەڵام شتێکیان نەکرد. چەند ساڵە چاوەڕوانین. هیچ شتێک نییە ئەنجام بدەین. ٤ ساڵە کوڕەکەم لە سەر چیایە. ئیتر کوڕەکەم دەوێ. شتێکی ترم ناوێ.

"کوڕەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ من ئەنجام دا وتی، لە سوریایە و لە لاقی بریندار بووە"

گوزیدە دەمیر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لە تەلەڤیزیۆن بینی کە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت و بۆیە ئەویش هاتە بەژداری چالاکی بوو، وتی: پێشتریش چەندین جار هاتمە ئێرە (بینای هەدەپە لە پارێزگاری دیاربەکر) بەڵام بێ سەرئەنجام بوو. دەیانوت، کوڕەکەمیان نەبینیوە و نازانن لە کوێیە. کوڕەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ من ئەنجام دا وتی، لە سوریایە و لە لاقی بریندار بووە. وتی هەردوو لاقی بریندارە و کەم ئەندام بووە. کوڕەکەم زۆر ناڕاحەت دەبوو و دەگڕیا. دوای ئەو پەیوەندیە ئیتر هەواڵێک سەبارەتی بە دەستمان نەهات. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ