بڕیاری خراپ کردنی مزگەوتەکان بەتال کرا

بڕیاری خراپ کردنی چەند مزگەوتێک لە شاری دیاربەکر بەتال کرا و بڕیار درا کە ئەو شوێنانە وەکو "شوێنی ئایینی" بە کار بێنرێت.

پێش لە قەیووم لە ٢١ی حوزەیران لایەن شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر کە لە دەستی هەدەپەدا بوو بڕیاری خراپ کردنی چەند مزگەوتێک درا، ئەو بڕیارە لە لایەن قەیوم بەتال کرا و بڕیار درا وەکو "شوێنێ ئایینی" بە کار بێنرێت.

لە سەردەمی شارەوانی هەدەپەییدا لە لە ئەنجامی گۆڕانکاری لە پلانی ئاوادانیدا بڕیار درابوو کە ئەو شوێنانە وەکو پارک بە کار بێنرێت.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە سەرۆکایەتی حەسەن بەسری گوزەلئۆغلو پارێزگاری دیاربەکر کە لە ئەنجامی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆدا لە ١٩ی ئاب وەکو جێگری سەرۆک شارەوانی دیاری کرابوو ئەنجام درا بڕیاری بەتال کردنی بڕیاری خراپ کردنی مزگەوتەکان درا.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ