چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە

چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بە بەژداری ٤٤ خانەوادە لە ڕۆژی ١٩مدا بەردەوامە.

چالاکی دانیشتن کە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٩مدا لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە. ژمارەی خانەوادەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بوو و ئێستا ژمارەیان بووە ٤٤ خانەوادە.

خانەوادەکانی کە چاوەڕوانی منداڵەکانیانن بە بێ سەبڕی و ئارامی چاوەڕوانی هاتنی منداڵەکانیانن.

خۆڕگاری خانەوادەکانی کە منداڵەکانیان لە بەروارەکانی جۆراجۆر لە لایەن پەکەکە/هەدەپە ڕەفێندراون سەر چیا بە بڕیارداری بەردەوامە.

لە لایەنێک چالاکی پڕ لە هیوای خانەوادەکان بەردەوامە و لە لای تریش کەسانێک لە پارێزگاکانی جۆراجۆری تورکیا بەردەوامن لە ئەنجام دانی سەردان بۆ پشتگری.

لە مانگی ئابی ڕابردوودا دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار بە ئیدعای ڕەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و لە چالاکیەکەیدا سەرکەوت.

سەرکەوتنی حاجیرە ئاکار لە چالاکیەکەیدا بووە هیوایەک بۆ خانەوادەکانی تر تا دەست بە چالاکی دانیشتن بکەن. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ