ئەندامی هەدەپەیی ئەنجوومەنی سلۆپی دەست بە سەر کرا

فەهیمە سارووهان ئەندامی هەدەپەیی ئەنجوومەنی سلۆپیی شرنەخ بە تۆمبەتی "پرۆباگەندەی تیرۆر" دەست بە سەر کرا.

بە پێی زانیاریەکان، فەهیمە سارووهان ئەندامی هەدەپەیی ئەنجوومەنی سلۆپیی شرنەخ بە تۆمبەتی "پرۆباگەندەی تیرۆر" دوێنێ لە لایەن تیمەکانی فەرماندایەتی جەندرمەی شارۆچکەی سلۆپی دەست بە سەر کرا.

دوای ئەنجام درانی لێپرسینەوە لەگەڵ فەهیمە ساروهان لە فەرماندایەتی جەندرمەی شارۆچە، گواسترایەوە کۆشکی دادپەروەریی سلۆپی.

دوای دادگایی کردن فەهیمە ساروهان دەست بە سەر کرا و گواسترایەوە زیندانی شرنەخ.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ