ڕاگەیەندراوی پارێزگاریی مێردین لەبارەی هێرشەکان بە هاوان

پارێزگاریی مێردین سەبارەت بە هێرشی پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە بۆ سەر شارۆچکەی قۆسەری مێردین بە هاوان و سارۆخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

پارێزگاریی مێردین باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرش بە هاوان و سارۆخ بۆ سەر شارۆچکەی قۆسەر ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

پارێزگاری سەبارەت بەم بابەتە لە ڕاگەیەندراروێک باسی لەوە کرد:

"لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە لە بەرواری ١٥.١٠.٢٠١٩ بە هاوان و سارۆخ بۆ سەر گوندەکانی خراپێکۆرت و جوومک ٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون."

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی قۆسەر و مێردین.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ