ژمارەی قوربانیەکانی هێرشەی قۆسەر گەشتە ٣ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە/یەپەگە بە هاوان بۆ سەر شارۆچکەی قۆسەری مێردین گیانیان لە دەست دا گەشتە ٣ کەس.

پەکەکە/یەپەگە بە هاوان هێرشی کردە سەر گوندی خەرابکۆرتی شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین.

پارێزگاریی مێردین سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاکەوتن گواسترانەوە نەخۆشخانەکان. دواتر لە نەخۆشخانە کەسێکی تریش گیانی لە دەست دا و بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیەکان گەشتە ٣ کەس.

ناوی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لە دەست دا خەلیل تورکئۆغلو و نورالدین تورکئۆغلو و بەدران تورکئۆغلو بوو.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ