گورگ کەوتە ناو مەڕەکان: ٣١ مەڕ مردار بوون

لە عەنتاب گورگ کەوتە ناو مەڕەکان و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٣١ مەڕ مردار بوون و ١٧ مەڕیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێک هاتوە، لە گوندی شەنلیکچەی شارۆچکەی جنگیفەی پارێزگای عەنتاب گورگەکان کەوتنە ناو مەڕەکانی حوسێن دەمیر و شەریف بالابان.

بە پێی زانیاریەکان، ڕووداوەکە ئێوارەوە لە سەر چیا ڕووی دا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣١ مەڕ مردار بوون و ١٧ مەڕیش بریندار بوون. دوای ئاگادار بوون عوسمان تورکمان سەرۆکی ئاژەڵداری مەڕ و بزنەکانی پارێزگای عەنتاب چووە گوندەکە.

عوسمان تورکمان سەرۆکی ئاژەڵداری مەڕ و بزنەکانی پارێزگای عەنتاب باسی لەوە کرد، ٢٠ پێشتریش گورگەکان لە گوندێکی شارۆچکەی شەهیدکامل ١٤ مەڕیان کوشتبوو.

 (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ