وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەرهان پۆرسپی و نوعمان باتمان کە ناویان لە لیستی سووری تیرۆری داواکراوەکان بوو لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی لە دیاربەکر کوژران.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، دوو پەکەکەی کە بەرپرسی زۆر لە هێرشەکان بوون و ناویان بە دیاریی ٤ ملیۆن لیرە لە لیستی داواکراوەکانی تیرۆری بوون لە دیاربەکر کوژران.

لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، ئیسحاق ئۆزچاکتوو بە ناوی نهێنیی ئەرهان پۆرسپی و هەژار چەلیک بە ناوی نهێنیی نوعمان باتمان کە ناویان لە لیستی سووری تیرۆری داواکراوەکان بوو لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی لە شارۆچکەی لجێی دیاربەکر کوژران. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ