قوتابیەکان بۆ مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا

لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین قوتابیەکان بۆ مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین قوتابیەکانی قوتابخانەی ناوەڕاستی ئیمام خەتیبی محەمەد عاکف ئەرسۆی لە ئەنجامی بەرنامەکانی مەلوودی پێغەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجام دا. ١٥٠ قوتابی بەژداری بەرنامەکە بوون و ئافیشەکانی لە دەستیان بوو کە لە سەر حەدیسەکانی پێغەمبەری خودا نووسرابوو.

ڕێپێوانەکە لە قوتابخانە دەستی پێ کرد و تا مەیدانی جمهوریەت بەردەوام بوو. لە کاتی بەرنامەکە بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی و کوردی (کورمانجی-سۆرانی-زازاکی) سروودی ئایینی وترا.

هەروەها لە کاتی بەرنامەکەدا شیرینی و گوڵاو بە سەر هاوڵاتیاندا دابەش کرا.

عبدالصمد تایفوون بەڕێوبەری قوتابخانەکە باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ ئەو ئێش و ئازارەی هەیە جارێکی تر نیشان دەدات کە مرۆڤایەتی چەندە پێویستییان بە حەزرەتی موحەمەد هەیە. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ