٧ پەکەکە کوژران

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گوندەواری ئاگری ٧ پەکەکە کوژران.

لە ڕاگەیەندراوێک هاتوە، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گوندەواری ئاگری ٧ پەکەکە کوژران.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کرد، "لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی ئاسایشی ناوخۆ؛ ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی فەرماندایەتی هێزەکانی جەندرمەی پارێزگا بە پشتگری ئاسمانی، ٧ تیرۆرست لەگەڵ چەکەکانیان لە چالاکی خران. بەم شێوەیە لەگەڵ ئەو ٨ پەکەکەی لە ٧ی مانگی ١١ لە چالاکی خران بە کۆی گشتی لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١٥ تیرۆرست لە چالاکی خران."

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ناوچەکە ئۆپڕاسیۆن بەردەوامە.(İLKHA) 

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ