سەرۆک کۆمار ئەردۆغان دەچێتە لەندەن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەژداری لە لووتکەی ناتۆ دەچێتە شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا.

ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلانتیکی باکوور (ناتۆ) سبەینێ لە شاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی ئینگلتەرا کۆ دەبێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەژداری لە لووتکەکە ٣-٤ی مانگی ١٢ لە لەندەن دەبێت.

هەروەها ئەردۆغان لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئینگلتەرا و ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ئانگێلا مێرکەل لووتکەیەکی چوار لایەنی ئەنجام دەدات.

هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا باس بابەتی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لە لایەن تورکیا بکرێت. ئەردۆغان داوای پشتگری کردن لە پلانی ئیماری ناوچەی ئارام بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریایی دەکات.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ