دوو سێناتۆری ئەمریکی داوای سزادانی تورکیا دەکەن

سێناتۆرێکی کۆماری و سێناتۆرێکی دیموکراتی ئەمریکا بەهۆی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ داوای سزادانی تورکیا دەکەن.

سێناتۆرێکی کۆماری بە ناوی لیندسی گراهام و سێناتۆرێکی دیموکرات بە ناوی کریس ڤان هۆڵێن  نامەیەکیان بۆ مایک پۆمیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نارد و داوایان کرد، بەهۆی تورکیا سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا کڕیوە دەبێت سزا بدرێت و ئەگەر سزا جێبەجێ نەکرێت "ئاماژەیەکی خەتەرناک" بۆ وڵاتانی دیکە دەبێت.

لە نامەکە باس لەوە کرا، "کاتی سەبڕ تەواو بوو. کاتی جێبەجێ کردنی یاساکە هاتوە. ئەگەر یاساکە جێبەجێ نەکرێت، ئاماژەیەکی خەتەرناک بۆ وڵاتانی دیکە دەبێت، بە جۆرێک کە سەرپێچی لە یاساکانی ئەمریکا دەکەن و سەرئەنجامێکی نابێت."

تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس-٤٠٠ لە رووسیا کڕیبوو و بۆیە ئەمریکا تورکیای لە ناو وڵاتانی بەرنامەی ئێف-٣٥ دەرهێنابوو.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ