سکرتێری گشتیی ناتۆ: وڵامی هێرشەکان دەدرێت

جێنس ستۆلتێنبەرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوە کرد، ئەگەر هێرشێک بۆ سەر پۆلۆنیا یان وڵاتێکی دیکەی ناوچەی بالتیک ئەنجام بدرێت وڵامەکەی دەدرێت.

ستۆلتەنبێرگ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لیستێکی دوژمنی ناتۆ نییە بەڵام ئەگەر پێویست بێت وڵامەکەی دەدرێت، وتی، "بەهۆی بوونی هێزەکانی ناتۆ لە پۆلۆنیا و وڵاتانی بالتیک سیگنالێکی گەورە بۆ رووسیا دەنێرین. ئەگەر هێرشێک بۆ سەر پۆلۆنیا یان وڵاتێکی دیکەی ناوچەی بالتیک ئەنجام بدرێت، هاوپەیمانی وڵامەکەی دەدات."

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێش لەوەی بچێتە لەندەن رایگەیاندبوو، "ئەگەر لە دژی رێکخراوەکانی تیرۆری ناتۆ پشتگری نەکات، تورکیا دژایەتی پلانێک دەکات کە ناتۆ بۆ بەرگری کردن لە وڵاتانی بالتیک و پۆلۆنیا ئامادە کردوە."(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ