لە کوردستانی تورکیا بەهۆی بەفر رێگای ٢٨٠ گوند و گەڕەک داخران

لە پارێزگاکانی کوردستانی تورکیا بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٢٨٠ گوند و گەڕەک داخران.

بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٢٨٠ گوند لە پارێزگاکانی ئاگری و ئەرزیڕۆم و ئەرزنجان و ئیدری کوردستانی تورکیا داخران.

بەهۆی بارینی زیاد بەفر ناوشاری ئاگری سپی بوو. بەهۆی بارینی بەفر لە ئاگری رێگای ٢٧ گوند و گەڕەک داخران.

لە پارێزگای ئەرزیڕۆم بەهۆی بارینی بەفر رێگای ١٨١ گوند و گەڕەک داخران. تیمەکانی تێکۆشان لە بەرامبەر بەفر دەستیان بە چالاکیەکانی خاوێن کردن کرد.

لە پارێزگای ئەرزنجان بەهۆی بەفر و باهۆز رێگای ٦٥ گوندی سەر بە شارۆچکەکانی گەرجان و تێرجان داخران.

هەروەها لە پارێزگای ئیدر تیمەکانی تێکۆشان لە بەرامبەر بەفر دەستیان بە چالاکیەکانی کردنەوەی رێگای ٧ گوند کردوە.

هەروەها لە ناو شاری قەرس دوای بارینی بەفر بۆ ماوەی سێ رۆژ ئەو جار سەرما کاریگەر بوو.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ