١٣مین دەوریەی هاوبەشی تورکیا و رووسیا لە رۆژهەڵاتی فورات کۆتای هات

١٣مین دەوریەی وشکانی هاوبەشی تورکیا و رووسیا لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا کۆتای هات.

وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، ١٣مین دەوریەی وشکانی هاوبەشی تورکیا و رووسیا لە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا بە پەژداری فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان کۆتای هات.

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، دەوریەکە لە ناوچەی کۆبانێ بەڕێوە چوو و لە ناوچەیەک بە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر و درێژایی ٥٦ کیلۆمەتر ئەنجام درا.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ