ساغلام: رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەبێت وەکو هێزێکی سیاسی و سەربازی و ئابووری بە هێز بێت

ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ کێشەکانی جیهانی ئیسلام چارەسەری نادۆزێت، وتی، دەبێت وەکو "هێزێکی سیاسی و سەربازی و ئابووری" دووبارە بە هێز بێت.

ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و رەوشی پەنابەران لە ئەوڕووپا و خۆپیشاندانی عێراق و لوبنان راگەیەدنراوێکی بڵاو کردەوە.

رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی

ئیسحاق ساغلام سەبارەت بە کاتی دامەزراندنی رێکخراوەکە باسی لەوە کرد، "لە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩ لە شاری ریازی وڵاتی عەرەبستانی سعودیە ٥٠مین ساڵوەرگەری دامەزراندنی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە هەنێک بەرنامەکان بەڕێوە چوو. سووتاندنی یەکەم قیبلەی مسوڵمانەکان و سێیەمین مزگەوتی گەورەی مسوڵمانەکان لە بەرواری ٢١ی ئابی ١٩٦٩ بووە هۆکاری ئینفیعال لە ناو جیهانی ئیسلام. بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەیەک لە بەرواری ٢٢-٢٥ی ١٩٦٩ لە رەبات بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا بڕیاری دامەزراندنی "رێکخراوی کۆنفەرانسی ئیسلامی درا." لە بەرواری ٢٨-٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ٣٨مین کۆسنەی وەزیرانی دەرەوە لە ئاستانا ناوی رێکخراوەکە گۆڕا بە "رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی."

"رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ کێشەکانی جیهانی ئیسلام چارەسەری نادۆزێت"

ئیسحاق ساغلام وتی، "دوای نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراوی هاوکاری ئیسلام بە ٥٧ وڵاتی ئەندام و لەبارەی ئابووری و جۆگرافی و ژمارەی دانیشتوان دووەمینە و دەتوانێت زۆر سوودی بۆ ئومەتی ئیسلام و دونیا هەبێت. ئامانجی رێکخراوەکە وەکو "بە هێز کردنی هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەندام و بەرگری کردن لە ماف و سوودەکانی دونیای ئیسلام" دەست نیشان کراوە و تا ئەمڕۆ لەم بارەیە هیچ کارێکی ئەنجام نەداوە. لەگەڵ ئەوەی ٥٠ ساڵ تێپەڕیوە بەڵام هێشتا قودس لە ژێر داگیرکەریدایە. مزگەوتی ئەقسا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو خراپ بوون لە لایەن سەهیۆنیەکان دەچێت. لە نێوان وڵاتانی ئەندام یەکێتی و هاوکاری دروست نەبووە و لە چوار لای جوگرافیای ئیسلام خوێن و فرمێسک هەیە و ئیستیعمار و ئالۆزی گرنگیەکانمان بەرەو لە ناو بردندا دەبات و لە بەرامبەر ئەو رەوشەدا زۆر جار رێکخراوەکە کۆ نەبووە و بۆ کێشەکانی جیهانی ئیسلام چارەسەری نەدۆزیوە."

ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "ئەمڕۆ پێویستی ئومەتی ئیسلام بە "رێکخراوێکی هاوکاری ئیسلامی" چالاک هەیە بەو بنەمایەی دامەزراوە. دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا کێشەکانی ئێتنیکی و مەزهەبی و سیاسی نێوان وڵاتانی ئیسلام تێپەڕ بێت و دەبێت رێخکراوی هاوکاری ئیسلام بە پێی ئامانجەکەی لە بارەی سیاسی و سەربازی و ئابووری دووبارە بەهێز بێت. تا کاتێک ئەو شتە نەکرێت کێشەکان و شەڕەکانی ناوخۆ و داگیرکەری و ئالۆزی تەواوی گرنگیەکانی ئومەتی ئیسلام لە ناو دەبات."

دیواری شەرم کە بۆ رێگری کردن لە کۆچبەران دروست کراوە

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لە رێگری ئەوڕووپا لە کۆچبەران کرا، "بە پێی رێخکراوێکی هوڵەندی بە ناوی ئینیستیتیۆتی ترانساتلانتیک، دوای خراپ بوونی دیواری بەرلین لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئەوڕووپا بۆ رێگری کردن لەو کەسانەی شوێنیان بە جێ هشتوە دیوارێک بە درێژایی هەزار کیلۆمەتر دروست کراوە. ئەو دیوارە تابلۆیێکی شەرمە. ئەو دیوارانەی ٦ ئەوەندەی دیواری بەرلینە، بۆ نیشاندانی تێگەشتنی وڵاتانی ئەوڕووپی لە بارەی مافی مرۆڤی گرنگە."

"لە ٥ ساڵی کۆتایدا دەریای ناوەڕاست بووە وەکو گۆڕستانی کۆچبەران"

ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "وڵاتانی رۆژئاوایی کە زۆر ناوچەی جیهان لە بارەی سیاسی و ئابووری ئیسیعمار کردوە، ئەو کەسانەی بەهۆی برسیەتی و شەڕ وڵاتیان بە جێ هشتوە مەحکومی مەرگ دەکات. بە تایبەتی لە ٥ ساڵی کۆتایدا دەریای ناوەڕاست بووە وەکو گۆڕستانی کۆچبەران. هەنێک لە وڵاتانی ئەوڕووپا سزا بەو کەسانە دەدات کە کۆچبەران لە مەرگ رزگار دەکەن. وڵاتانی رۆژئاوایی کە بۆ جیهان باس لە مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی دەکەن، گەورەترین سەرپێچی لە مافی مرۆڤ ئەنجام دەدات و بوونە قاتیلی هەزاران کۆچبەر. ئەو کەسانەی خۆشی و ئارامی نەتەوەی خۆی لە سەر فەلاکەتی نەتەوەکانی تر دروست کردوە هیچ کات بۆ دونیا نابنە بە نمونە."

خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی کە لە لوبنان و عێراق بەردەوامە باس لەوە کرا، "لە ئەنجامی خۆپیشاندانێک لە ١ی مانگی ١٠ لە عێراق دەستی پێ کردوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە. لە وڵاتی لوبنان کە لەبارەی ئایینی و مەزهەبی جۆراجۆرە لە ئەنجامی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ شەڕەکان رووی دەدات. جۆراجۆری کۆمەڵگای عێراق و لوبنان دەبێتە هۆکاری خەتەرناک بوونی قۆناغەکە. دوای بەهاری عەرەبی ئارامی ناوچەکە لاواز بووە و ژمارەیەکی زۆر ناوچە بەرەو ناکۆکی و شەڕی ناوخۆی چووە. ئەو شەڕەی ناوخۆ کە هێشتا لە سوریا و لیبیا بەردەوامە کاریگەری نەرێنی بە سەر ناوچەکە هەیە و دەبێتە هۆکاری کوور بوونی لایەنگری. بۆیە دەبێت رێگە نەدرێت ئەو خۆپیشاندانەی بە داواکانی مافدار دەستی پێ کرد بگۆڕێتە بە چالاکیەکانی توندوتیژی."

ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی پێشنیازی کرد، "دەبێت سیاسیەکانی عێراق و لوبنان سیستەمی حکومەت بە پێی داواکانی مەشرووعی کۆمەڵگا نوێ بکەن و سەبارەت بە پێدانی داواکانی مافدار زەمانەت بدەن. بە پێچەوانە، هێزەکانی بێگانە بەردەوام دەبن لە ئاژاوە کردنی قۆناغەکە و رووی دەکرێتە بە شەڕی ناوخۆ. دەبێت ئەو رێکخراو و کەسایەتیانە پێشەوایی خۆپیشاندان دەکەن هەوڵ بدەن کە خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی ئاشتەوایی بمینێت. ئەگەر وا نەکرێت رێگری کردن لە قۆناغێک کە  ناوچەکە بەرەو فەلاکەتی نەتەوەیی و ناوچەیی دەبات دژوار دەبێت."(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ