ترامپ

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا وتی، دۆنالد ترامپ ئامادەیە لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار بکات.

پۆمپیۆ و ستیڤین منوشن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی میدیاییان دروست کرد.

پۆمپیۆ لە وڵامی پرسیاری ئایا ترامپ و ڕوحانی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە بڕیارە کۆتای ئەم مانگ لە نیو یۆرک ئەنجام بدرێت دیدار دەکەن یان ناکەن وتی: سەرۆک ترامپ بە ئاشکرایی باسی لەوە کرد، بێ هیچ شەرت و مەرجێک ئامادەیە لە ڕوحانی دیدار بکات.

منوشن وتی: سەرۆک باسی لەوە کرد، بێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ ڕوحانی دیدار بکات بەڵام بەردەوام دەبین لە کامپانیای بەرزترین فشار. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ