ڕوحانی: ئەگەر سەپاندنی سزاکان بەردەوام بێت دانوستان واتای نییە

حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: تا کاتێک سەپاندنی سزاکان بەردەوام بێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا واتای نییە.

ڕوحانی وتی: بە پێی حکومەت و پەڕلەمان و گەلی ئێران؛ کێشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنێکی چەند لایەنی نێونەتەوەیی ناوۆکی ڕا کردنە لە بەرپرسی. تا کاتێک سەپاندنی سزاکان بەردەوام بێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا واتای نییە.

ڕوحانی ئاماژەی بەوە کرد، هەنگاوی سێیەم کە ئێران جێبەجێی کردوە هەر ئان مومکینە واز لێ بێنرێت، وتی: ئەگەر بگەینە کۆتای ڕێکەوتن دەتوانین بگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان لە ڕێکەوتنی ناوۆکی. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ