لە میسڕ پاسێک لە سەر پرد کەوتە خوارەوە: ١٠ قوربانی

لە وڵاتی میسڕ لە ئەنجامی کەوتنەوە خوارەوەی پاسێک لە پردێک بە بلندایی ١٥ مەتر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

لە شاری گیزە کە لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرەیە پاسێک لە سەر پردێک بە بلندایی ١٥ مەتر کەوتوە خوارەوە.

بە پێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

خالید موجاهید وتەبێژ و ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستی میسڕ سەبارەت بە بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە . لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی فڕیا کەوتن گواسترانەوە ناوچەکە و بریندارەکان و قوربانیەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ