هیندستان بەرەو پاشەوە هەنگاو دانا: ڕێگرییەکان کەم کران

دوای ڕاگەیەندراوی زیاتر لە ٥٠ وڵات لە بارەی کەشمیر، هیندستان ڕایگەیاند، ڕێگریەکان لە ناوچەکە کەم کراون و ڕەوش لە ویلایەت بەڕەو ئاسایی بوون دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هیندستان لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، کێشەکانی کە لە خەتی تەلەفۆن دروست بوبوو چارەسەر کران و ڕێخکراوەکانی تەندروستیش دەستیان بە خزمەت کردوە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت، لە ویلایەت بانکەکان کراوەیە و قوتابخانەکان دەستیان بە پەروەردەیی کردوە.

ماوەی سەرنج ڕاکێشیە هیندستان دوای ڕاگەندراوی ٥٠ وڵات لە ئەنجومەنی مافی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو ڕاگەیەندراوە بڵاو کردەوە کە بانگێشت لە دەلهی نوێ کرابوو تاکو سەرپێچیەکان لە مافی مرۆڤ لە جاموو و کەشمیر ڕاوەستێنێت.

سەبارەت بەو چالاکوانەکان و سیاسەتمەدارانی کە دەست بە سەر کراون ڕاگەیەندراوێک بڵاو نەکرایەوە.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ