گەلی میسڕ لە دژی سیسیی کودەتاچی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

گەلی میسڕ لە شاری قاهیرەی پایتەخت و چەندین شاری تر لە دژی سیسیی کودەتاچی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و لە دژی سیسی دروشم دەڵێن و داوای دەست لە کار کێشانەکەی دەکەن.

گەلی میسڕ لە شاری قاهیرەی پایتەخت و چەندین شاری تر لە دژی سیسیی کودەتاچی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. هەزاران خۆپیشاندەر لە قاهیرە بەڕەو مەیدانی تەحریر بەڕێوە کەوتن و دروشمەکانی وەکو "ڕزگاری، دادپەروەری، ئیتر بڕۆ سیسی، تاک گەل تاک سوپا، ئیتر بەسە سیسی! دەڵێن.

دوێنێ شەو هاوڵاتیانی میسڕ لە شارەکانی قاهیرە و ئیسکەندەریە و سووێش و دومیەت و مەنسوورە و شەرقیە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای دەست لە کار کێشانەوەی سیسی دەکەن.

کاتێک پۆلیسی میسڕ دەستوەرداری خۆپیشاندەرەکان بوو، لە نێوان پۆلیسەکان و خۆپیشاندەران پێکدادان دروست بوو. پۆلیس لە هەنێک شەقامەکان غازی فرمێسکڕێژ بە کار هێنا و هەنێک خۆپێشاندەرەکانیش دەست بە سەر کرد.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ