ئەمریکا لە ئەفغانستان ١٤ منداڵی کوشت

لە ڕاپۆرتێک کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادە کرابوو باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە مانگی نیسان لە ئەفغانستان ١٤ منداڵ کوژران.

لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی و وەحشیەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕاپۆرتێک ئامادە کرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە مانگی نیسان لە ئەفغانستان ١٤ منداڵ کوژران کە ئەمریکا ئیدیعای دەکات هێرشی کردوە سەر تالیبان.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣٩ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست دا کە ١٤یان منداڵ بوون.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ