ڕاگەیەندراوی نوێی ترامپ: دەبێت ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووایە

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی نوێ بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد، دەبێت وڵاتەکەی هیچ کات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووایە و ٥٠ سەربازەکانیان لە ناوچەکە کێشایەوە.

ترامپ لە تویتەر وتی: شەڕ لە نێوان گروپەکانی جیاواز چەند سەدەیە بەردەوامە. دەبێت ئەمریکا هیچ کات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووایە و ٥٠ سەربازەکەمان لە ناوچەکە کێشایەوە. دەبێت تورکیا بەرپرسی شەڕوانەکانی داعش بە ئەستۆ بگرێت کە ئەوڕووپا گەڕانەوەیان ڕەد کردوە. شەڕەکانی ئەحمەقانە کە کۆتای ناهێت بۆمان تەواو دەبێت.

ترامپ دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکی باسی لەوە کردبوو کە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٣ی تشرینی دووەم سەردانی ئەمریکا دەکات.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ