خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە

خۆپیشاندان لە عێراق کە بەهۆی کێشەکانی ئابووری و گەندەڵی دەستی پێ کرد چەندین هەفتەیە بە بوونی قوربانیەکان بەردەوامە.

دوێنێ لە ناوەندی بەغداد لە ئەنجامی دەستوەرداری پۆلیس لایەن کەم ٤ کەسی تریش گیانیان لە دەست دا و لە نزیکەی پردی شوهەدا ٣٥ کەس بریندار بوون.

خۆپیشاندەران ڕێگریان لە چوونەوە بۆ ناو بەندری ئوم قەسر لە باکووری وڵات کرد.

گەلی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بێ کاری و شەڕەکانی کە دەیان ساڵە بەردەوامە و سزاکان و گەندەڵی و کێشەکانی ئابووری خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

لە ئەنجامی خۆپیشاندان کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردوە لایەنی کەم ٢٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ