لە بەر ئەوەی لە ڤەرنەکانی جیاواز بوون بە بەرد باران کردن کوژران

لە وڵاتی هیندستان خێزانێک کە دوو منداڵیان هەبوو لە بەر ئەوەی لە ڤەرنەکانی جیاواز بوون بە بەرد باران کردن کوژران

لە وڵاتی هیندستان ٣ ساڵ پێشتر لە بەر ئەوەی خانەوادەکانیان ڕێگە نەدەدا پێکەوە هاوسەرگری بکەن لە شارۆچکەکەیان ڕایان کردبوو و دوو منداڵیان هەبوو.

بۆ ئەوەی دووبارە لەگەڵ خانەوادەکانیان دیدار بکەن ئەو ژن و مێردە گەڕانەوە گوندیان و لە بەر ئەوەی ئافرەتەکە تەمەن ٢٩ ساڵە لەگەڵ پێیاوێکی لە ڤەرنەی دالیتەکان هاوسەرگیری کردبوو لەگەڵ هاوسەرەکەی بە بەرد باران کردن کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی ڕابردوو لە هیندستان نزیکەی هەزار کەس بەم شێوەیە کوژران.

سیستەمی ڤەرنەی هیندستان

سیستەمی تەبەقەیی ڤەرنەی هیند بە ئامانجی دروست کردنی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی باوەڕی هیندووئیزم دروست کراوە. هەر مرۆڤێکی هیندووئیست لە ناو "ڤەرنە"یەک لە دایک دەبێت. بەم شێوەیە هەر کەس شوێنێکی تایبەتی هەیە و بەهۆی ئەو ڕەوشە لە گروپی تر جیاواز دەبێت.

لە وڵاتی هیندستان لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئەنجامی یاسایەک سیستەمی تەبەقەیی ڤەرنە لە بردرا. ئەو سیستەمە لە ماوەی زەماندا بەرەو نەمان چوو بەڵام لە گوندەوارەکان هێشتا بەردەوامە. ئەو کەسانەی لە شارەکانیش دەژین ئیتر پابەندی ئەو سیستەمە نین بەڵام ئەوەندەی دەزانرێت لە بارەی هاوسەرگیری و کەلتووری خواردن پابەندی سیستەمەکەن. (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ