هودا پار: بە پشتگری CIA کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت

ناوەندی گشتی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، ئەمریکا بە پشتگری CIA کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

ناوەندی گشتی هودا پار ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکە باس لە چەند بابەتی گرنگ وەکو قەدەغەی سەرپۆش و هێرش بۆ سەر مزگەوت لە فەڕەنسا و ڕاپۆرتی تیرۆرزمی ئەمریکا و کۆمەڵکوژیەکانی CIA و دیدارەکانی جەنەڤرە کرد.

لە فەڕەنسا قەدەغەی سەرپۆش و هێرش بۆ سەر مزگەوت

لە ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە قەدەغە بوونی سەرپۆش لە فەڕەنسا باس لەوە کرا، "کاتێک تەماشای ئەو قەدەغەیانە بە گشتی دەکرێت دەبیرێت کە عەلمانیەت لە سیستەمی پەروەردەیی بووە ئامێری دوژمنایەتی لە بەرامبەر ئیسلام. ئەو قەدەغەیەی دژ بە حقوقی جیهانی کە باوەڕی و دین پاڕێزراوە، نیشان دەدات کە دوژمنایەتی لە بەرامبەر ئیسلام بووە وەکو سیاسەتی دەوڵەت."

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر مزگەوت باس لەوە کرا، "سیاسەتی فشار بۆ سەر مسوڵمانەکان لە ئەوڕووپا کە دەسهەڵاتداری ڕاستگرەکان زۆر بووە، بووە هۆکاری دروست بوونی فشاری کۆمەڵایەتی و لە زۆر وڵات چالاکیەکانی توندوتیژی لە بەرامبەر مسوڵمانەکان و پەنابەران زۆر ڕووی داوە. کۆتا جار لە فەڕەنسا لە لایەن ئەندامی پارتێکی زۆر ڕاستگر لە پێش مزگەوت هێرش کرایە سەر دوو مسوڵمان. سەرچاوەی ئەو جۆرە هێرشانەی ئالۆزیخوازانە جێبەجێ نەکردنی ڕێگریەکانی پێویست لە لایەن دەوڵەتانی ئەوڕووپیە. دەبێت لە بەرامبەر ئەو جۆڕە فشارانەی هەڕەشەی بە سەر بوونی کۆمەڵایەتی و سیاسی مسوڵمانەکان هەیە ڕێکخراوەکانی ئیسلامی و وڵاتانی ئیسلام دەست بە کار بن و لە شوێنی ڕاگەیەندراوەکانی شەرمەزار کردن سیاسەتەکانی کاریگەرتر جێبەجێ بکەن."

ڕاپۆرتی تیرۆرزمی ئەمریکا و کۆمەڵکوژیەکانی CIA لە ئەفغانستان

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لە کۆمەڵکوژیەکانی هێزەکانی کە CIA لە ئەفغانستان پشتگری لە دەکات کرا، "لە ڕاپۆرتێک لە لایەن ڕێکخراوی چاودێری مرۆیی لە بارەی ساڵەکانی ٢٠١٧-٢٠١٩ ئامادە کرا باس لە مەدەنیەکانی بێ تاوان کرا کە لە لایەن هێزەکانی پارەیی ئەفغان کورژان کە CIA پشتگری لێ دەکات. پێشتریش ئەو سەربازانەی پارەیی کە لە عێراق و ئەفغانستان کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر مەدەنیەکان ئەنجام دابوون دەرکەوت کە لە سوریاش بە کار هێنراون و ئەمریکای کە ڕایگەیاندبوو لە سوریا دەکشێتەوە پێشنیاز کرابوو کە لە شوێنی سەربازەکان ئەو سەربازانی پارەیی بە جێ بن. شەریکەکانی تایبەتی ئاسایشی کە بە پارەیەکی زۆر ئەرزانتر لە سوپاکان کار دەکەن لە لایەن ئەمریکا لە ناوچەکانی شەڕ بە شێوەیەکی ئەکتیڤ بە کار دێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "لەو ڕاپۆرتەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت ٦ مانگی سەرەتایی ساڵ بڵاو کراوە دەبینرێت زۆرترین مەدەنیەکانی بێ تاوان لە لایەن ئەمریکا و هێزەکانی ئەفغان کوژراون. ئەمریکای کە بە واسیتەی هێزەکانی خۆجێ و هێرشەکانی ئاسمانی لە ئەفغانستان کۆمەڵکوژی بە سەر مەدەنیەکاندا ئەنجام دەدات، دەیەوێت قۆناغی شەڕ و نائارامی درێژ بکات و لە ئەنجامدا بوونی خۆی لە ئەفغانستان بەردەوام بکات."

"ڕاپۆرتی ئەمریکا لە بارەی تیرۆرزم ڕەوشێکی تراژیکۆمیکە"

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئەمریکا لە بارەی تیرۆرزم لە ساڵی ٢٠١٨ باس لەوە کرا، "ئەمریکای کە لە زۆر شوێن وەکو ئەفغانستان و سوریا و عێراق گەورترین تیرۆری ئەنجام داوە هەوڵ دەدات بوونی خۆی لەو ناوچەیانە مەشرووع بکات و تیرۆرزمی خۆی نەبینی و ڕاپۆرتی تیرۆرزمی ساڵی ٢٠١٨ بڵاو کردەوە. ئەمریکای کە لەو ڕاپۆرتە خۆی وەکو ڕزگارکەری گەلی عێراق و سوریا نیشان داوە و ڕووی ئەو ملیشەکانی بە پارەی تیرۆرست سپی کردوە و ئەو گروپانەی کە لە بەرامبەر ڕژێمی سەهیۆنی خۆڕاگری دەکات و ئەو وڵاتانەی پشتگری لەوان دەکات کردوە ئامانج. ئەمریکای کە لە سەرانسەری جیهان گەورترین تیرۆری سیاسی و ئابووری و سەربازی دەوڵەت ئەنجام دەدات ئەو ڕاپۆرتەکەی لە بارەی تیرۆرزم ڕەوشێکی تراژیکۆمیکە."

دیدارەکانی جەنەڤرە

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە سەبارەت بە دیدارەکانی ئەنجوومەنی دەستووری سوریا لە جەنەڤرە باس لەوە کرا، "ئەو کۆبوونەوەیە بووە هۆکاری بە هێز بوونی هیوای چارەسەر کردنی شەڕی ناوخۆی کە ٨ ساڵە بەردەوامە بە ڕێگای دانوستانی سیاسی. بەڵام بۆ ئەوەی قۆناغی دانوستانی سیاسی سەربکەوێت دەبێت ئاگربەستی گشتی ڕابگینرێت. بۆیە بۆ ناوچەی ئیدلب کە وەکو ناوچەی کەم کردنی گرژیەکان ڕاگەیەندراوە و کراوە ئامانج قۆناغی دەهاتوو زۆر گرنگە. ڕاوەستاندنی ئۆپڕاسیۆنەکانی سەربازی و شەڕەکان دەبێتە هۆکاری بە خێراتر بوونی قۆناغی دانوستان و ڕێگری کردن لە گیان لە دەست دانی مەدەنیەکان. ئەو ئاستەی ئەمڕۆ لە بارەی چارەسەری سیاسی گەشتوە زۆر گرنگە. دەبێت قۆناغی ئامادە کردنی دەستووری نوێ سەربەخۆ و بە پێی داوای گەلی سوریا و نوێنەرانیان بەرەو پێشەوە بچێت." (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ