لە بۆلیڤیا پۆلیس موداخەلەی خۆپیشاندانەکان کرد

لە وڵاتی بۆلیڤیا پۆلیس موداخەلەی ئەو خۆپیشاندانە کرد کە خۆپیشاندەران وەکو "رێپێوانی دادپەورەری" ناو دەبن.

لە وڵاتی بۆلیڤیا بۆ ئەو ٩ خۆپیشاندەرەی لە ئەنجامی دەستوەرداری هێزەکانی ئاسایش گیانیان لە دەست دا لە شاری لا پازی پایتەخت خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران خۆپیشاندانەکە وەکو "رێپێوانی دادپەورەری" ناو دەبن و لە کاتی خۆپیشاندەنەکادا دروشمی "دادپەروەریمان دەوێ" دەیانوت و بەرەو پێشەوە دەچوون کە تووشی رێگریی سەربازەکان و پۆلیسەکان بوون.

لە ١٩ی مانگی ١١ هێزەکانی ئاسایش ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر ئەو شوێنەی لە لایەن خۆپێشاندەرانی داوای دەست لە کار هێشانەوەیJeanine Anez سەرۆکی کاتەیی دەکرد داخرابوو ئەنجام دا.

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٩ مەدەنی گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوون.

بەم شێوەیە بە کۆی گشتی نزیکەی ٨٠٠ کەس بریندار بوون و ٣٣ کەسیش گیانیان لە دەست دا.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ