مانۆرێکی سەربازی ئێران لە مەیدانێکی ٤١٦ هەزار کیلۆمەتری چوارچێوە

سوپای ئێران لە پارێزگای سمنان لە شوێنێک کە وەکو کەنداو فارس (عەرەب) و گەرووی هورمز دروست کرابوو مانۆرێکی گەورەی سەربازی ئەنجام دا.

ئامانجی ئێران لەو مانۆرەی سەربازی کە لە مەیدانێکی ٤١٥ کیلۆمەتری چوارچێوە لە پارێزگای سمنان ئەنجام درا، تاقی کردنی ئاستی توانای بەرگری وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەی ئاسمانییە.

ئاستی کۆتای ئەو مانۆرەی لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی سوپای ئێران بە ناوی "بەرگرانی ئاسمانی ویلایەت ٩٨" ئەنجام درا ئەمڕۆ بەیانی بە رەمزی "یا محمد رسول الله (صلی الله و علیه و سلم)" لە سمنان دەستی پێ کرد.

لە ئەنجامی مانۆری هێزەکانی ئاسمانی سوپای ئێران توانای هێزەکەیان نمایش کرا.

عەلی‌رزا سەباحیفەرد فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئێران سەبارەت بە مانۆرەکە باسی لەوە کرد، لە شوێنێک کە وەکو کەنداو فارس (عەرەب) و گەرووی هورمز دروست کرابوو مانۆرەکە ئەنجام درا و ئامانجی مانۆرەکە تاقی کردنی ئاستی توانای بەرگری وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەی ئاسمانییە.

هەروەها لەم دوایین رۆژانەدا فەرماندایەتی هێزەکانی وشکانی سوپای ئێران لە رۆژئاوای باکووری وڵات مانۆرێکی سەربازی بە ناوی "ذوالفقار ولایت" ئەنجام دابوو.

مایەی سەرنج راکێشیە ئەو مانۆرە لە کاتێک ئەنجام درا کە گرژی لە نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە و ئەمریکا دوای ٦ مانگ کەشتیێکی فڕۆکەدار ناردە بۆ گەنداوی فارس (عەرەب). (İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ