لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندانەکان دووبارە دەستی پێ کرد

لە هۆنگ کۆنگ بە داوای گۆڕانکاری و ئەنجام درانی لێپرسینەوە سەبارەت بە ئەنجام درانی توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەرەکان، خۆپیشاندانەکان دووبارە دەستی پێ کرد

لە ناوچەی بەڕێوبەرایەتی تایبەتی وڵاتی چین خۆپیشاندەران دووبارە دەستیان بە چالاکیەکان کرد و هێزەکانی ئاسایش لە هەنێک ناوچەکان بە غازی فرمێسکڕێژ و غازی بیبار موداخەلەی خۆپیشەندەران کرد.

لە هۆنگ کۆنگ لە مانگی حوزەیراندا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر پرۆژە یاسای رادەست کردنی گومان لێکراوەکان خۆپیشاندان دەستی پێ کرد و لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس شەڕ و توندوتژی رووی دا.

لە ٢٣ی مانگی ١٠ بە فەرمی راگەیەندرا کە پرۆژەکە بەتال کراوە بەڵام خۆپیشاندەران بە داوای گۆڕانکاری بەردەوام بوون لە چالاکیەکەیان.

بە پێی ژمارەکانی فەرمی لە مانگی حوزەیران تا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کەس دەست بە سەر کران.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ