لە سودان تەقینەوە: ١٥ مردوو

لە شاری خەرتوومی پایتەختی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کارگەیەک رووی دا ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا.

بە پێی راگەیەندراوی یەکێتی دکتۆرەکانی سوودان، لە شاری خەرتوومی پایتەختی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کارگەیەک رووی دا ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا.

هەروەها لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، بەهۆی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون و بۆ چارەسەری گواسترانەوە نەخۆشخانە.

لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کران دەبینرێت، لە سەرەتا دوکەڵ دروست دەبێت و دواتر لەگەڵ تەقینەوە ئاگر دروست دەبێت.(İLKHA)

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

هەواڵەکانی گرنگ